به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ کونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له راگه‌یه‌نراوێکدا به نیگه‌رانییه‌وه له بڕیاره‌که‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر که‌یسی زیندانیانی بادینان ده‌ڕوانێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌کات، نیگه‌رانین به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێک بۆ تۆمه‌تبارکردنی په‌یوه‌ندی رۆژنامه‌گه‌ری و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌کان که ئاڕاسته‌یان کراوه له‌ناو هه‌رێمی کوردستان.
دادگای پێداچوونەوەی ھەولێر ، 6 ساڵ بەندکرانی بۆ 5 رۆژنامەوان و چالاکیی میدیایی ناوچەی بادینان بڕیەوە بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئاڵمان و ئەمریکا کە رووبەڕووی کاردانەوەی توندی نوێنەرایەتیە سیاسیەکانی ئەم دوو وڵاتە لە ھەرێم بووە .
ئەم بڕیارە لە نێوخۆی ھەرێمی کوردستانیش ناڕەزایەتیەکی توندی لێکەوتووەتەوە و لەسەر ئاستی جیھانی و نێوخۆیی داوا لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم کراوە بە سودوەرگرتن لە دەسەڵاتەکانی ، بڕیاری دادگا ھەڵوەشێنێ و بەندکراوان ئازاد بکات .
342/